ڕاوێژكاری جێگری لێكۆڵینه‌وه و تێكنۆلۆژیی وه‌زاره‌تی بێهداشت، ده‌رمان و فێركردنی پزیشكی گوتی، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ساڵانه زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س له ئێران توشی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه ده‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، دكتور “كازم زنده دل” له په‌راوێزی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تۆماركردنی نه‌خۆشییه‌كان و دره‌نجامه‌كانی ته‌ندروستی گوتی، له ئاستی ئێران‌دا به هۆی شێرپه‌نجه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ساڵانه زیاتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س ده‌مرێ.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، به‌پێی ده‌سكه‌وته زانستییه‌كان، سه‌دی ٤٠ی شێرپه‌نجه‌كان پێشیان پێده‌گیردرێ و سه‌دی ٦٠ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، هه‌ر ئێستا سیستمی تۆماركردنی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به شێوه‌ی گشتی له پارێزگاكانی گۆڵستان، ته‌ورێز و فارس نه‌هادینه كراوه و به وردی ڕاپۆرتی له‌سه‌ر بڵاوده‌كرێته‌وه.
ڕاوێژكاری جێگری لێكۆڵینه‌وه و تێكنۆلۆژیی وه‌زاره‌تی بێهداشت، ده‌رمان و فێركردنی پزیشكی گوتی، سیستمی تۆماری‌كردنی نه‌خۆشییه‌كان زۆر له مێژه له وڵاتانی له حاڵی گه‌شه جێبه‌جێ كراوه و ئێرانیش تازه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌و شێوه‌یه هه‌ڵدێنێته‌وه و پێویسته له ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی به‌رنامه‌ی داهاتوودا بێ.
شایانی باسه كه یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تۆماركردنی نه‌خۆشییه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانی ته‌ندروستی له زانكۆی علومی پزیشكیی شاری مه‌شهه‌د له حاڵێكدا كۆتایی پێهات كه ڕێژه‌ی شێرپه‌نجه و هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی دیكه له ئێران ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ له په‌ره‌سه‌ندن دایه و له وڵاتانی ڕۆژاوا بۆ ئاستێكی یه‌كجار كه‌م دابه‌زیوه.