جێگری پێشگیریی ڕێكخراوی بێهزیستیی پارێزگای ورمێ گوتی، ئه‌مساڵ زیاتر له ٨٧ میلیۆن تمه‌ن یاری به‌رگ له‌لایه‌ن بێهزیستیی ئه‌و پارێزگایه‌وه دابین‌كراوه به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئاستی ته‌مه‌نی تووشبووان بۆ جارێكی دیكه‌ش دابه‌زی.
به‌پێی ڕاپۆرتی هاژه، په‌روین محه‌ممه‌دپووری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێدانی یارانه‌ی ده‌رمان بۆ چه‌ره‌سه‌ریی تووشبووان گوتی: بۆ هه‌موو كه‌مپه‌كانی وازهێنان له ماده‌ی هۆشبه‌ر زیاتر له 87 میلیۆن تمه‌ن له ئاستی پارێزگادا دابین كراوه.
محه‌ممه‌دپوور وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه ئاستی ته‌مه‌نی تووشبووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ خواواره‌وه‌ی‌١٨ ساڵ دابه‌زی گوتی، له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ زیاتر له‌٣ هه‌زار كه‌سی تووشبوو بۆ ناوه‌نده‌كانی وازهێنان له ماده‌ی هۆشبه‌ر نێردران و بێجگه له‌وانه‌ی كه خۆیان ئاشكرا نه‌كردوه.
جێگری پێشگیریی ڕێكخراوی بێهزیستیی پارێزگای ورمێ وێڕای ئاماژه به هۆگرایه‌تیی لاوان به ماده‌ی هۆشبه‌ری تریاك گوتی، لاوان له پارێزگای ورمێ‌دا زیاتر ماده‌ی هۆشبه‌ری تریاك و له پله‌ی دووهه‌میشدا شیشه به‌كار دێنن.
محه‌ممه‌دپووری گوتی له ئاستی پارێزگادا هیچ ناوه‌ندێكی وازهێنان له ماده‌ی هۆشبه‌ری درێژماوه بوونی نییه و به‌شێوه‌ی كاتی ئه‌و كه‌سانه ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی وازهێنان ده‌كه‌ن و پاش ماوه‌یه‌ك كه گه‌ڕانه‌وه كۆمه‌ڵگا دووباره ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.