هه‌ره‌س ئاواییه‌كی له پارێزگای ورمێ نوقم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی بارینی به‌فری قوورس له پارێزگای ورمێ، ڕنوو ئاوایی به‌رده‌سووری سه‌ربه ناوچه‌ی سیلوانا نوقم كرد‌و له ئاكامدا له بنه‌ماڵه‌یه‌ك ٢ كه‌س به ناوه‌كانی ئیسماعیل حه‌سه‌ن ئاوه‌دی و عه‌زیم ئاوه‌دی كه له ژێر به‌فردا ده‌رهێندرا و به خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی گواسترانه‌وه و له‌وێ گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه و ئاوایی به‌رده‌سوور له ڕوودای هه‌ره‌سی به‌فردا ٤ كه‌س له بنه‌ماڵه‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ست داوه به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵه گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ٤ كه‌سه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.
عه‌لی محه‌ممه‌دلوو، به‌رپرسی حه‌شیمه‌تی مانگی سووری دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ گوتی، كچێكی ١٧ ساڵه و دایكی كه وه‌بن خانوو كه‌وتبوون ڕزگار كران و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
شایانی باسه كه پێش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی یارمه‌تیده‌ری بگه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی ئاوایی و ده‌ورووبه‌ری بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵكی ده‌سته‌وه‌ستان نه‌مانه‌وه و به‌رده‌وام به‌فریان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه لاداوه.