فه‌رمانده‌یه‌کی تایبه‌تی سپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژی رێكخراوی داعش، زیاتر له ٦٠ هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژراون، هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هێنده‌ی نه‌ماوه هه‌ر دوو پایته‌ختی داعش له موسڵ و ره‌قه بستێننه‌وه.
ژێنراڵ ریمۆند تۆماس به سایتی “میلیتری” راگه‌یاندوه، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له هه ردوو پایته‌ختی به‌ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامی له موسڵ ره‌قه نزیک بوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی موسڵ به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ره‌وپێش دهڕاو.
هه‌روه‌ها تۆماس ده‌ڵێ، له‌و کاته‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژه داعش ده‌ستی پێكردوه، ٦٠ هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژراون، له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئه‌مریكا تاوتوێی ئه‌وه ده‌كا، هێرشی ئاسمانی زیاتر و چڕتر دژی داعش ئه‌نجام بدرێ و زیانی زیاتر و گه‌وره‌تر به‌و ڕێکخراوه تیرۆریستییه بگه‌یه‌نێ.
شایانی باسه له مانگی ئابی ٢٠١٤ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانی دژی مۆڵگه‌کانی رێكخراوی داعش له سووریه و عێراق ئه‌نجام ده‌دا.