ئومید شاهموردای، به‌ندكراوی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین پاش چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆكی و جێگری ده‌فته‌ری دادستانی گشتیی ئێران كۆتایی به مانگرتن هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، پاش سه‌ردان و به‌ڵێنیی پێدانی كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه و گیروگرفته‌كانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین و به تایبه‌تی ساڵۆنی ١٢ی ئه‌و زیندانه و پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی ئومید شاهمورادی پاش ٩ ڕۆژ كۆتایی به مانگرتن هێنا.
ڕۆژی ١٨ی ڕێبه‌ندان، ئومید شاهمواردی، به نووسینی نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵا بۆ دادیار و چاودێری زیندان، وێڕای پێداگریی به “پێشێلكردن و كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی و جێبه‌جێكاری له په‌روه‌نده‌كه‌ی” ڕووی دابوو گوتبووی، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی قانوونی و گه‌ڵاڵه‌ی ناوبراو بۆ ئه‌م بابه‌ته له نامه‌ی ناوبراودا بۆ كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار بێ وه‌ڵام مایه‌وه. ناوبراو به‌هۆی بێڕێزیكردن به هاوسه‌ر و كه‌سوكاری له كاتی ملاقاتكردن‌دا و بێ وه‌ڵام مانه‌وه‌ی شكایه‌تی ناوبرا و كۆمه‌ڵێكی داواكاریی دیكه مانی له خواردن و ده‌رمان گرتبوو.
ئه‌و به‌ندكراوه كورده تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به ده‌وڵه‌تانی بێگانه و له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩١ له زیندان دایه.
ناوبراو ماوه‌ی ٧ مانگە له ژووری تاکەکەسیی‌دا ڕاگیراوه.
ئومێد شاهمورادی پێشتریش به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ وه‌زیری دادگوسته‌ری، باسی له نه‌هامه‌تی و سه‌ختییه‌كان و به‌رته‌سككردنه‌وه ناقانوونییه‌كانی وه‌ك نه‌بوونی پارێزه‌ر و هه‌ڵسه‌كه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ناوبراو، به شێوه‌ی ئه‌منیه‌تی له په‌روه‌نده‌ی خۆیدا كردبوو.