پیاوێكی ته‌مه‌ن٥٠ ساڵه به هۆی هه‌ژاری كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، سه‌ره‌له به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵه به ناوی نێعمه‌ت نه‌قشبه‌ندی به مه‌به‌ستی خۆكوشتن خۆی له ڕووباری دواو هاویشت و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ئیمدادی شاری كرماشان به‌خێرایی گه‌ویشتنه سه‌ر ڕووباره‌كه‌و ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی ته‌رمی ناوبراو بوون و پاش كاتژمێرێك شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت به‌ڵام هیچ هه‌وڵی دیكه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌دا و پاشان خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ست به‌كار بوون و ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییه‌وه.
نێعمه‌ت نه‌قشبه‌ندی، ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، خاوه‌نی ژن و منداڵ و خه‌ڵكی ئاوایی دوریسانی سه‌ربه ناوچه‌ی پاوه بوو، ناوبراو به هۆی گیروگرفتی ماڵی و نه‌بوونی كاروكاسبی خۆی له‌و ڕووباره هاویشتبوو. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه پێشتر ناوی خۆی له كۆمیته‌ی ئیمداد نوسیبوو به‌ڵام وه‌ڵامێكی ئوتۆیان نه‌دابوویه‌وه.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به چه‌ندین میلیارد دۆلار خه‌رجی گرووپه تیرۆریسته‌كان له ناوچه‌دا ده‌كه‌ن له‌لایه‌كی دیكه‌ش خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌ر بێكاری، هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی ده‌ست بۆ خۆكوژی ده‌بن.