٣ به‌ندكراوی كورد به‌پێچه‌وانه‌ی جیاكردنه‌وه به‌پێی تاوانه‌كان بۆ به‌ندی ٧ زیندانی ڕه‌جایی شاره كه‌ره‌ج گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، هیوا ئاینه، شۆڕش ئاینه و ئیسماعیل ئاینه هه‌روا له به‌ندی‌٧ی ساڵۆنی‌٢١ی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جدا ڕاگیراون و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
ئه‌و دوو به‌ندكراوه هاوكات له‌گه‌ڵ جێژنی قوربانی ساڵی ٩٣ له شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ركران و پاش لێكۆڵینه‌وه له ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری مه‌هاباد و ورمێ بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گواسترانه‌وه، پاشان بۆ به‌ندی ٧ی ساڵۆنی ٢١ی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گواسترانه‌وه. به زمان پێیان گوتوویان هه‌ركام سزای ١٥ ساڵ زیندانیتان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و له ڕه‌وتی دادگایكردندا به شێوه‌یه‌كی ناعادڵانه به بێ پارێزه‌ر و به‌ناقانوونی حوكمی‌١٥ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.
هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌و به‌ندكراوانه چالاكیی مه‌زهه‌بی بووه و به‌ڵام تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تییان وه‌پاڵ داون و تێكه‌ڵ به زیندانیانی ئاساییان كردون.
شایانی باسه كه ئه‌و سێ به‌ندكراوه كورده به‌هۆی پێنه‌دانی حوكم، ماوه‌ی چه‌ند مانگ ناویان له لیستی به‌ندكراوانی هیچ زیندانێكدا تۆمار نه‌كرابوو هه‌ر بۆیه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌ر ڕۆژی بۆ زیندانێكیان ده‌گواستنه‌وه.