٢ ئه‌ندامی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شه‌ڕ نێوخۆی سووریه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی نزیك به كۆماری ئیسلامیی ئێران، ٢ ئه‌ندامی سپای پاسداران به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن غوڵامی و كه‌ریم حوسێنی له پارێزگای حه‌له‌ب له شاری سووریه له شه‌ڕی نێوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا كوژران.
ئه‌و دوو پاسداره له دایكبووی وڵاتی ئه‌فغانستان و ئه‌ندامی له‌شكری به ناو فاتمیون بوون كه ته‌رمه‌كه‌یان له شاری مه‌شهه‌د ناشتن.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌فغانییه‌كانی نیشته‌جێ ئێران به زۆره‌مڵێ له له‌شكری فاتمیون سازمانده‌یی ده‌كه‌ن و له شه‌ڕی نێوخۆی وڵاتی سووریه به كوشتیان ده‌ده‌ن.
هەروەها وەک لە هەواڵەکانی دیکەش باس کرا زۆرجار تەرمی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی کە لە عێراق و سووریە دەکوژرێن ناگەڕێنەوە بۆ ئێران و بەرپرسانی باڵای نیزام لە هەوڵدان رێژەی کوژراوەکانی سپای پاسداران لە سووریە و عێراق بشارنەوە.
جێی‌وەبیر هێنانەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەسپێکی ئاڵۆزییەکانی سووریە بە ناردنی هێزو چەکوچوڵ بوو بە پاڵپشتی دەوڵەتی بەشار ئەسەد و لە کاول‌کردن و کوشتنی دەیان هەزار لە خەڵکی بێ‌تاوانی سووریە تاوانبارە.
جیا لە ململانێی نیو خۆی لەسەر دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچە وەکوو سووریە، هەروەها هەڵوێستی توندی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا لەوبارەوە، وڵاتانی عەرەبی بە شێوەی هاوهەڵوێست خوازیاریی ئەوەن کە چیتر رێگە نەدرێ کە دەوڵەتی تاران لە وڵاتانی دیکە کێشە بنێتەوە.