كاربه‌ده‌ستان كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌وڵێكی نامرۆڤانه‌دا ئه‌و ڕووبارانه‌ی كه ئاوه‌كانیان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دێ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردونه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ی‌ستانی هه‌رێمی كوردستان دووباره ناڕه‌زایه‌تییان لێ به‌رزبوویه‌وه، ئه‌م جاره‌یان سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوی سیروان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه.
ڕێژمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به گلدانه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كان له هه‌وڵی وشككردنی ئاوه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دایه كه به كه‌مكردنه‌وه پێشگرتنی ئه‌و ئاوانه به هه‌زاران هێكتار له زه‌وییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وشك ده‌بێ و له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێك نه‌گیراوه.
جگه له ڕووباری سیروان، زۆربه‌ی ڕووباره‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه وشك كران. ڕووباری ئه‌لوه‌ند كه بۆ خانه‌قین داهات به‌گشتی وشك بووه و ساڵانی پێشوو ئه‌و ڕووباره ده‌ڕژایه به‌نداوه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و دوكان، كه له‌ڵایه‌ن كۆماری ئیسلامی گیراونه‌ته‌وه كه زیانێكی گه‌وره له ژێرخانی جوتیاری و پیشه‌سازیی وڵات ده‌دا.
پێش‌گرتن به ئاوی كاروون و كه‌رخه ده‌بێته هۆی سوێربوونی ئاوی ئه‌روه‌ند و شاره‌كانی به‌سره و به‌ره‌و باشووری عێراق تووشی قه‌یرانی كه‌م ئاوی ده‌بێته‌وه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئاویی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، دكتور ڕه‌مه‌زان حه‌مزه مامۆستای زانكۆی شاری دهۆك به تلویزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی گوت، سیاسه‌تی ئاویی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی به‌نداو و كه‌رتی جوتیاریی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه تووشی وشكه‌ساڵ و بیابانێك ده‌كا كه خه‌ڵك ناچار ده‌بن ئه‌و شوێنه به‌جێ بێڵن ته‌نانه‌ت وشكیی دارستانه‌كانیشی لێده‌كه‌وێته‌وه و مه‌ترسیی خۆڵباران زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه.