هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە شێوەکەی مەدەنیانە سەبارەت بە خویندن ونووسین بە زمانی زگماکی ڕاپرسییەکی بەڕێوە برد.
کەسێک بەناوی شەفێعی عەتر فرۆش، خەڵکی جوانڕۆ لە بەر دەرکی دۆکانەکەی بە دانانی قەڵەم و کاغەز و هەڵواسینی تراکتێک داوای لە هاووڵاتیانی ئەو شارە کردبوو کە ئەگەر خوازیاری خویندن و نووسین بە زمانی زگماکین و بۆ جێبەجێ کردنی ماددەی ١٥ یاسای بنەرەتیی ئێران ناوی خۆتان تۆمار بکەو واژۆی بکەن.
بە پێی گرتە ویدیویەک کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە بە سەدان کەس لە خەڵکی جوانڕۆ پێشوازییان لەو داواکارییە کرد و، بە نووسینی ناوونیشانی خۆیان و واژۆ کردنی، خوازیاری خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکین.
شایانی باسە دوابەدوای جێبەجێ نەبوونی وادوبەڵێنی دەوڵەتی روحانی سەبارەت بە خوێندن ونووسین بە زمانی زگماکی لە قوتابخانەکان، چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی زیاتر لە هەوڵدان کە بتوانن بە شێوازی جۆراوجۆر ئەو داواکارییە بەرزبکەنەوە، هەر بۆیە ئێستا لە زۆربەی شار و گوندەگانی کوردستان سەرەڕای لەمپەڕ و گرفتەکان، لە سەردەستی چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی خولی فێرکاریی زمانی کوردی بەڕێوە دەچێ.