بە هۆی بارینی زۆری به‌فر و کڕیوه داخرانی ڕێگای مه‌ریوان بۆ سه‌قز، مەریوان پاوە و داخستنی ده‌یان گوندی ناوچه‌ی هه‌ورامانی به‌دواوه بوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌وته‌یه‌دا بارینی به‌فر، باران و کڕیوه له پارێزگای سنە بۆ بەهۆی داخرانی رێگەوبانی دەیان گوند و هەروەها داخرانی قوتابخانەکانی لێکەوتەوە.
شیاوی باسە ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان) به بۆنه‌ی به‌رده‌وامیی بارینی به‌فر و خزبوونی شه‌قامه‌کان سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی خوێندنی شارستانه‌کانی بیجار، دیوانده‌ره، سه‌وڵاوا، بانە، مه‌ریوان ، مەهاباد، و قوتابخانه‌کانی قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌نده‌کانی پێش سه‌ره‌تایی شاری و گوندیی سه‌قز و ناوچه‌ی زیویه داخرا.
لە لایەک دیکە بە هۆی بەفرو شەپۆلی سەرمای زۆری ئەمساڵ قوتابخانەی گوندەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی نەبوونی سیستمی گەرمایی تووشی کێشە و گرفتن.
لە حەوتووی ڕابردوودا لە گوندێک لە ناوچەی کرماشان دیسانەکە پۆلی وانە گوتنەوەیەک ئاگری گرت و بەختەوەرانە قوتابییەکان زیانیان لێ‌نەکەوت.
شایانی بەسە بەشێکی زۆر لە خوێندگەو قوتابخانەکان لە گوند‌و شارەکانی کوردستان لە سیستمی گەرمکەرەوە بێبەشن.