خالید قارەمانی خەڵکی نەغەدە کە دوو رۆژ لەمەو پیش لە بەرزاییەکانی ناوچەی سەردەشت کەوتبووە خوارەوە، باش دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێو خۆی وڵات ڕۆژی دوو شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، خالید قارەمانی، کۆڵبەری کورد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی “ئالان”ی شاری سەردەشت بە سەختی بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا.
دوای بەربوونەوەی ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی ناوچەی سەردەشت و بە توندی برینداربوونی بە هاوکاری خەڵکی گوندی”بێتووش”ی شاری سەردەشت، سەرەتا بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گویزرایەوە و دواتر بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمی ڕاگوێزرا.
ناوبراو دوای دوو رۆژ لە نەخوشخانەیەک لە شاری ورمێ، بە هۆی زەربەی مەغزییەوە گیانی لە دەستدا.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردی رۆژی ڕابردوو ٢٦ی رێبەندان لە شاری نەغەدە نێژرا .
کارەساتی کۆڵبەری و مەترسییەکانی سەرڕیی چینی کاسبکاری کورد گەیشتووتە ئاستێک کە تەنگی لە بەرپرسانی نیزام هەڵچنیوەو بۆ چارەسەریی کردنی ئەو گرفتە کۆمەڵایەتیی و مرۆییە.