بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوچەی سەردەشت چەند رۆژ لەمەوپێش خاتوو زێڕین محەممەد عەبدوڵڵا لە گوندی مامکاوێ لە تەمەنی ٨٥ ساڵەیی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو زێڕین کە خەڵکی گوندی شێنیەی باشووری کوردستان بوو، دوای ژیانی هاوبەشیی لە ناوچەی سەردەشت نیشتەجێی دەبێ.
ناوبراو دایکی شەهید مەلا “خدر ڕەسووڵپوور” بوو کە ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە گوندی “مامکاوێ” لەدایک بووە. شەهید مەلا خدر کادری بەوەجی حیزبی دێموکرات لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ١٣٨١ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشی کۆچیدوایی کرد.
خاتوو زێڕین هەمووکات پاڵپشتی کورەکەی و سەرجەم تێكۆشەرانی دێموکرات بوو، هەر بۆیە لە ئەوپەڕی رێز و حورمەتەوە تەمەنی بەسەر برد و دوایی ماڵاوایی کردن لە ژیانیش لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا لە گوندی “ساوانێ” بە خاک سپێردرا