سه‌ناتۆر جیمز لیبێرمه‌ن به تلویزیۆنی سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاند كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی 3 حه‌وتووی ده‌وڵه‌تی ترامپ سیاسه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامیی ئێران گۆڕانكاریی به‌رچاوی به‌سه‌ردا هاتووه. ئێمه ده‌ڵێن، ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی به باش نازانین. سه‌ركۆماری ئه‌مریكا به زمانگه‌لی جۆراوجۆر ئه‌و قسانه‌ی چه‌ند پات كردۆته‌وه.
سه‌ناتۆر جیمز لیبێرمه‌ن گوتی، هه‌موو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه سه‌رۆك ترامپ چاودێریی چالاكانه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران بكا و ئه‌گه‌ر ئێران پێشێلی كردبێ ده‌بێ به‌خێرایی سزا بدرێ. به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای ده‌وڵه‌تی پێشووی ئه‌مریكا، ڕێژیمی ئێران به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی خۆی ڕانه‌گرتووه.
لیبێرمه‌ن له درێژه‌دا ده‌ڵێ، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پشتیوانانی سه‌ره‌كیی تیرۆریزمی جیهانییه، هێشتا بێڕه‌حمانه مافی هاووڵاتییانی خۆی پێشێل ده‌كا و كارتێكه‌ریی له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌دا هه‌یه و له حاڵی په‌ره‌پێدانیشی دایه. ئێمه ده‌بێ فشاری زیاتر بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته بێنین و ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی نه‌بوو ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه.