ئا‌نتۆنیۆ گوترێش، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا گوتی، نابێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌دا هه‌بێ.
هه‌روه‌ها گوترێش گوتی، ئه‌وه‌ی كه له موسڵ ڕوویدا قه‌یرانی سووریه بوو. ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه قه‌یرانی سووریه، دژوارترین ئه‌زموون بۆ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو و نه‌بوونی ڕێگه‌چاره‌ی سیاسیی گشتگیر له سووریه، بووه هۆی به‌هێزبوونی داعش.
ناوبڕاو وێڕای ئاماژه به داگیركردنی به‌شێك له عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی داعش گوتی، كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه له پێته‌ختی عه‌ره‌بستان بۆ پێكهێنانی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی بۆ ژنێڤ هیوابه‌خشه.
سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان له ڕه‌وتی سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به مه‌بستی پشتیوانیكردن له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ته‌ریككردنه‌وه‌ی ئێران له ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه بووه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری وڵاتانی یه‌مه‌ن، عێراق، سووریه، لیبی و فه‌له‌ستین نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.