به‌دوای هێرشی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆسه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی داعش ١٣ فه‌رمانده كوژراون و ڕێبه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و ڕێكخراوه‌ش به توندی برینداربووه.
هێزی هه‌وایی ئه‌رته‌شی عێراق ڕایگه‌یاند له هێرشێكدا بۆسه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی هێزه‌كانی داعش كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه بووه، ١٣ فه‌رمانده گه‌وره كوژراون و ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی ڕێبه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی واته داعش به توندی برینداربووه
هێزه‌كانی هه‌وایی عێراق ده‌ڵێن، فڕۆكه ئێف ١٦كانی ئه‌رته‌شی وڵاته‌كه‌ی له ڕۆژاوای عێراق له سنووری سووریه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان بۆردومان كردوه و به‌رپرسی یه‌كه‌می داعش برینداربوو و ده‌ڵێ به خێرایی بۆ سووریه گواستراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه پێشتریش چه‌ندین جار هه‌واڵی برینداربوونی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی ڕێبه‌ری داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و جاره‌یان سه‌رچاوه‌كانی ئه‌منیه‌تی عێراق برینداربوونی ناوبراو له پارێزگای ئه‌نبار پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
فازڵ ئه‌بوو غه‌یق، كارناسی بواری ئه‌منیه‌تی له‌م بواره‌وه گوتی، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێارق له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا 3 كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی داعشیان له ناوچه جیاجیاكاندا بۆردومان كردوه كه یه‌كیان به‌غدادی به‌شداریی تێدا كردوه و له‌وێش برینداربووه