له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له واشنگتۆن باڵوێز جۆن بۆڵتۆن له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و هه‌نارده‌ی تیرۆریزمی ڕێژیمی ئێران گوتی، ده‌بێ ئه‌وه ئاشكرا بكرێ كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا گۆڕینی ڕێژیمی تارانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌یه كه ئه‌و ڕێژیمه واز له چه‌كی ناوكیی بێنێ.
ناوبراو گوتی، ئه‌مریكا ده‌با ١٠ ساڵ له‌وه‌پێش ڕێژیمی ئێرانی له لیستی تیرۆریزم خستبایه. ئێستا ئه‌مریكا ده‌بێ سپای پاسداران له لیستی تیرۆریزم بهاوێ. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و كاره بكا، دژایه‌تیی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و هه‌لومه‌رجێكی باش و له‌بار بۆ ئه‌مریكا دروست ده‌كاو ئێمه له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی دێنه‌ده‌رێ.
جۆن بۆڵتۆن گوتی، ڕێژیمی ئێران له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر كارییه‌وه وه‌ك بانكی تایبه‌ت به تیرۆریزم له ئاستی جیهاندا چالاكی بووه و ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه هۆكارێكه بۆ گۆڕینی ڕێژیم. هه‌روه‌ها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه واشنگتۆن ده‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ی نیزامی له ئێران بكا و ئه‌و وڵاته ناچار به پاشه‌كشه بكا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوو سه‌ناتۆری پێشوو به ناوه‌كانی مارك كێرك و كۆڕی گاردنێر پشتیوانیان له به تیرۆریزم ناساندنی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.
سه‌ناتۆر كۆڕی گاردنێر گوتی، فشار خستنه‌سه‌ر ڕێژیمی ئێران بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له ڕه‌فتاره ناقانوونی و سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا، ده‌سپێكێكی نوێیه بۆ گه‌مارۆی زیاتر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه ناقانوونییه مووشه‌كییه‌كه‌ی، پشتیوانی كردن له تیرۆریزم و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، دۆناڵد ترامپ ده‌بێ به‌خێرایی بوار بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی خۆش بكا ه به پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئۆباما هه‌ڵوێست بگرێ و كۆنگره‌ش پشتیوانی لێده‌كا.