وته‌بێژی كومیسیۆنی قه‌زایی وحقووقیی مه‌جلیسی شواری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه سزای قاچاخچیانی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه‌م ده‌كرێته‌وه و له‌وه به‌دوا ئێعدام ناكرێن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، حه‌سه‌ن نه‌ورۆزی گوتی، به‌پێی په‌سندكراوی ڕۆژی ڕابردووی كومیسیۆنی مه‌جلیس، ماده‌یه‌ك به ناوه‌ی ماده‌ی ٤٦ به قانوونی ریفۆرمی قانوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر زیاد كرا كه به‌م پێیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ئێعدام ده‌كران ئێستا سزای به‌ندكرانی هه‌تاهه‌تایی یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه مه‌گه‌ر له بارودۆخێكدا كه “موفسێد و فی ئه‌رز” بن و حوكمی ئێعدام‌یان پێده‌درێ و ماڵه‌كه‌شی كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیردرێ.
نوێنه‌ری شاری ربات كه‌ریم له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتی، به‌پێی ئه‌م په‌سندكراوه‌یه‌ی كومیسیۆنی مه‌جلیس له پێناو دابه‌زاندنی سزای ئێعدام له ئاستی ئێران بۆ قاچاخچیانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه كه حوكمی ئێعدام له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه جێبه‌جێ ناكرێ و به‌م شێوه‌یه حوكمی ئێعدام له ئاستی ئێران دێننه خوارێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش نه‌ورۆزی له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر خوازیاری ڕاگرتنی گه‌ڵاڵه‌ی ریفۆرمی سزای ئێعدام بوون، ڕایگه‌یاند كه ئێمه كاری خۆمان ده‌كه‌ین پاشان ده‌زگای قه‌زایی و دادستانی گشتیی ئێران ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌یان قه‌بووڵه.
هه‌روه‌ها ئه‌و نوێنه‌ری مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ده‌ڵێ، هیچ جیاوازییه‌ك نییه كه ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ڕازی بێ یان نه‌بێ، ئه‌وان ناچارن قانوون جێبه‌جێ بكه‌ن و ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌ی كارشناسیمان بۆ كردوه.
شایانی باسه كه له‌م پێوه‌ندییه‌دا ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش سه‌باره‌ت به ریفۆرمی ئێعدام له ئێران بێ كاریگه‌رنه‌بوون و فشاری ئه‌م ڕێكخراوانه‌ش بۆسه‌ر ئێران كه ئه‌و وڵاته هه‌میشه له سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئێعدام له ئاستی جیهاندا بووه و به‌م شێوه‌یه ئێرانیش تا ڕاده‌یه‌ك ئاستی ئێعدامكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه.