به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه ٢٦ ی رێبه‌ندانی ١٣٩٥ ی هه‌تاوی (١٤ ی فێوریه‌ی٢٠١٧ی زایینی) هه‌یئه‌تێکی حدکا به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد و له‌لایه‌ن هاوڕێی به‌ڕێز کاک مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزب و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌وه پێشوازیی لێ کرا.
مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی کاک مسته‌فا هیجری و هه‌یئه‌تی هاوڕێی گه‌یاندنی پیرۆزبایی خۆی و، رێبه‌ریی حیزبه‌که‌ی به سکرتێری گشتی و جێگری سکرتێری حیزب بۆ ده‌ستبه‌کاربوونیان له به‌رپرسایه‌تیی تازه‌دا و ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتنیان له ئه‌رکی نوێ‌دا بوو.
هاوکات هه‌یئه‌تی حدکا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دیالۆگ و دانیشتنه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ و چاره‌سه‌ری پرسی نێوان دێموکڕاته‌کان کرد.
له‌و دیداره‌دا هاوڕێ مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای به‌خێرهاتن کردن و سپاس له کاک مسته‌فا هیجری و هاوڕێیانی، باوه‌ڕ و ئیراده‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ مشوورخواردن له پرسی دێموکڕاته‌کان و پێویستیی درێژه‌دانی ئه‌و رێگایه له لێک نزیک بوونه‌وه که تا ئێستا بڕدراوه به هه‌یئه‌تی حدکا راگه‌یاند.
له درێژه‌ی ئه‌م دیدار و دانیشتنه‌دا، هه‌ردوولایه‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی پێوه‌ندیدار به سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و کاریگه‌رییه‌کانی ئاڵۆگۆڕه‌کانی له‌سه‌ر ئایندهی ناوچه و ئێران و بزوتنه‌وه‌ی کورد گفتگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.