پێی هەواڵی ماف نیوز رۆژی ٢٤ی رێبەندان لە سەرسنووری سەلماس لە گوندی خورخورە چەند کۆڵبەر دەکەونە بەر دەسترێژی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەرسنوور و، لە ئاکامی ئەو هێرشە، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی خوسرەو کازمی و داریوش پاشایی گیانیان لەدەست دەدەن و دووکەسی دیکەش بەناوەکانی فارس مامەند و ئازاد عەلیزادە بە سەختی بریندار کراون.
هەروەها لە رۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ٩٥ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد خەڵكی شاری سەردەشت لە بەرزاییەکانی ئالانە بەردەبێتەوەو بەو هۆیەوە بەتوندی برێندار دەبێ
لە ناونیشانی ئەو کۆڵبوەر کوردە، هەروەها دۆخی تەندروستی تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
گیانلەدەستدانی کۆڵبەران چ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی سەرسنوور یان بەربوونەوە لە هەڵدێرەکان بەتایبەتی لە کاتی راودۆنانیان بووتە هەواڵی هەر رۆژەی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و ساڵانە دەیان کەس دەبنە قوربانی.
لە ماوەی ڕابردوودا مەرگی ٥ کۆڵبەری دیکە بە هۆی ڕنووی بەفر لە ناوچەی سەردەشت و پیرانشار دەنگدانەوەی جۆراجۆری لێکەوتەوە
خالێ گرینگ ئەوەیە کە کاربەدەستان و کارناسی کۆمەڵایەتی وئابوور زیاتر لە پرسی کۆڵبەری بکۆڵنەوەو رێگا چارەی دەبێ بۆ بدۆزنەوە.
بە پێی ئامارە نافەرمییەکانی لە ناوچەی سەردەشت و پیرانشار ٨ هەتا ١٠ هەزار هاووڵاتی خەریکی کۆڵبەری کردنن.