نوێترین بەرهەمی گرووپی موسیقای نیشتمان بە ئاوازدانەریی هونەرمەند سوهراپ پوور نازری لە وڵاتانی ئورووپایی دەنگیدایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیلنا دوای پێشوازی گەرمیی هۆگرانی مووزیکی کوردی لە ئەلبۆمی”نیشتمانی یەک” لە ئورووپا، سوهراپ پوورنازری دوای سالێک ماندووبوون دوویەمین بەرهەمی خۆی لە رۆژئاوا تۆمار کرد و ئەو بەرهەمە لە چەندین وڵاتی ئورووپای بڵاو کراوەتەوە.
ئەلبۆی نوێی گرووپی “نیشتمان” چەندین ئاواز و میلوودی کوردی لەخۆ گرتووە، کە ئاوازدانەری ئەو ئەلبۆمە بەشێکی کۆکردووتەوە و بەشێکی دیکەش بۆ خۆی ئاوازی بۆی داناوە.
گرووپی موسیقای نیشتمان لە درێژەی پرۆژەی هونەریی گرووپەکەیاندا لە چەند شاری ئورووپایی کونسێرتیان بەرێوەبردوەو ، برێارە لە چەندین وڵاتی دیکەش کۆنسێرت بەڕێوەببەن.
دەرهێنەرو بەڕێوەبەری ئەو گرووپە لە ئەستۆی حسێن زەهاویی دایە، بە هونەرمەندی سوهراب پوور نازری ژەنیاری تەمبوور و کەمانچە، حسێن زەهاوی ژەنیاری دەف و پڕکاشێن، “روبین واسی” ژەنیاری پرکاشێن، “ئارتان تەکین” ژەنیاری نەرمەنای و زۆرنا ، “مەهیار تەریحی” ژەنیاری سەنتوور وسەنتوورباس، هەروەها دونیا کەماڵی گٶرانیبێژی ئەو گرووپەیە.
هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی بەرهەمی هونەری گرووپی نیشتمان، گۆڤاری فەرانسەویی “تلیراما” رووبەرگی خۆی تەرخان کردوە بۆ وێنەی گرووپی نیشتمان و لەگەڵ ئاوازدانەری ئەو ئەلبۆمە وتووێژێکی کردوە.
شایانی باسە ئەو ئەلبۆمە هورنەرییە بە سازدان و پاڵپشتی کۆمپانیای “ئاکورد کرایسز”هاتووتە بەرهەم و، پێشتریش لە میدیاکانی ئورووپایی پێشوازی باشی لێکراو لەوبارەوە نووسی بوویان: ئەلبۆمی نیشتمان کە لە زمانی کوردی مانا سەرزەوین دەدا، ئەلبۆمێکی سەرکەوتووە لە بواری ئاواز ومووزیک کوردیدا و، خاڵی دروەشاوی ئەو گرووپە ئەوەیە کە ئەندامانی پێکهاتووە لە هەر چوار وڵاتی کوردان و هەوڵدەدەن میرات وکلتووری هاوبەشی خۆیان بپارێزن و بە جیهانیشی بناسێنن و سوهراپ پوور نازری توانیویەتی بە ڕێکوپێکی وجوانی کلتوور وموسیقی کوردی بە گوێ هەمووان بچرپێنێ.
هەروەها شەوی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان لە رێورەسـیكدا خەڵاتی جیهانی “گێرەمی” لە شاری لوس ئانجلێس بە ئەلبۆمی “ساینگ می هوم” بەرهەمی گرووپی هونەری جاددەی ئاورێشم کە ژەنیارو ئاوازدانەری کورد کیهان کەڵهووڕ یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەو گرووپەیە بە سەرپەرەشتی “یویوما” ژەنیاری ویلونسێل و موسیقی زانی ئامریکایی.چینی، بەخشرا.
گرووپی موسیقی “جادەی ئاورێشم” لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی لەسەر دەستی یویوما و بە هاوکاری کەیهان کەڵهووڕ دامەزرا کە پێکهاتوە لە ژەنیارانی خەڵکی نەتەوەجیاجیاکانی جیهان و، کوردیش وەک نەتەوەیەک بە ئامێرای کەمان و ژێرخانی میلوودییەکانی و هونەرمەندی کەیهان کەڵهووڕ لەو گرووپە نێونەتەوەییەدا بەشدارە.
ساڵی رابردوو دەرهێنەری بەناوبانگ مورگان نوێل، دێکۆمنتێکی لەسەر ئەو گرووپە موسیقییە سازکرد لە ژێر ناوی “مووزیکی غەریبەکان”