٤ كه‌سی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده بۆ حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی گرووپ و كاناڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تێلگرام، هه‌ركام به ٢ ساڵ و نیو زیندان سزا دران.
به‌پێی ڕاپۆرتی موکریان، دادگای شۆڕش له شاری سه‌قز سزای زیندانی بۆ٤ چالاكی تێلگرامی به ناوه‌كانی ناسر ڕه‌حیمی، هێمن حوسێنی، كامیل شه‌ریفزاده و غه‌ریب شه‌ریفزاده به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه كوردییه‌كان و به زیانی كۆماری ئیسلامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه. ته‌نیا غه‌ریب شه‌ریفزاده سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیریی بۆ بڕاوه‌ته‌وه ئه‌وانی دیكه هه‌موویان حوكمی ٢ ساڵ و نیویان به‌سه‌ردا سه‌پاندون.
پێشتریش كامیل و غه‌ریب شه‌ریفزاده له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩١ به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ركام به ١٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كران و سزاكه‌یان كێشا.
شایانی باسه ئه‌و دوو به‌ندكراوی هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كیان سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگا ده‌رنه‌بڕیوه و ئێستا به دانانی به‌رماته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كراون.
له‌لایه‌كی دیكه و له په‌روه‌نده‌یه‌كی چالاكیی تێلیگرامی دیكه‌دا كه‌سێك به ناوی هیوا ده‌ستباز، له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن تیمی سایبێریی یه‌كێك له دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و پاش دانانی بارمته ئازادكراوه و به‌ڵام په‌روه‌نده‌كه‌ی هێشتا له حاڵی لێكۆڵینه‌وه دایه.