جێگری سیاسیی فه‌رمانداری قه‌سری شیرین ڕایگه‌یاند كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌دا شوانێك برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، نێعمه‌ت نازپه‌روه‌رده گوتی، به هۆی مینی به‌جێماوی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق له قه‌سری شیرین له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وت شار كه‌سێك له حاڵی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵات بوو، به توندی برینداربوو.
هه‌روه‌ها نازپه‌روه‌رده گوتی، شوێنی ڕووداوه‌كه به ناوی چقاشێرگه له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وت شار و سه‌ربه قه‌سری شیرین بووه و پاش ته‌قینه‌وه مینه‌كه له‌به‌رپێی به‌خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گێڵانی ڕۆژاوا گواستراوه‌ته‌وه و ئێستا له حاڵی چاودێریی پزیشكی دایه.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام ئیدیعا ده‌كه‌ن كه ناوچه مینڕێژكراوه‌كان له مین پاك كراونه‌ته‌وه و ئه‌وه له حاڵێكدایه به‌رده‌وام خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ده‌بنه قوربانی و له‌لایه‌كی دیكه‌ش سپای پاسداران له ترسی دزه‌كردنی هێزه پێشمه‌رگه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سنووره‌كانی به مین ته‌نیوه.