بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی، بە ناوی ئومێد عەبدە کوڕی محەممەد خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن دادگاوە فشاریان لەسەرە کە یان کۆرەکەیان ڕادەستی دادگا بکەنەوە دەنا لە زووترین کات ئەوە ماڵەی کە بە بارمتەگیراوە لە لایەن دادگاوە داگیر دەکرێ ودەفرۆشرێت.
ئومێد عەبدە ساڵی ١٣٩٠ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد دەسبەسەر دەکرێ و بۆ ماوەیەکی زۆر لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات لە شارەکانی مەهاباد و ورمێ بە توندی ئەشکەنجە کراوە، دوای ماوەی ١٥ مانگی زندانی بە دانانی بارمتە کە سەندی خانوویەکە بە شیوەی کاتی ئازاد کرا.
لە دوای ئازاد کرانی هەر لەژێر چاوەدێری لایەنە ئەمنییەکان بووەو کە بە هۆی گوشاری زۆرەوە بە ناچاری وڵاتی خۆی جێدەهێلێ و دوای ماوەیەک لە باشووری کوردستان ئێستا لە پەنابەری وڵاتی ئاڵمانە.
دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد بە بانگهێشت کردنی بنەماڵەکەی زەتی لەسەر کردوون کە دەبێ کۆرەکەتان خۆی ڕادەستی دادگا بکا، دەنا ئەو خانوویە داگیر دەکرێ.
پێی زانیارییەکان لە ئاخر دەرفەتی دیاری کراو دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد ماوەی ١٥ رۆژیان دیاری کردووە کە ئەو بنەماڵەیە کورەکەیان رادەستی دادگا بکەن.