فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئێران له نێو شارۆچکەی جاسک لە بەندەری باشوور کەوته خواره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی تەسنیمی سه‌ربه کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند، دوکەڵێکی زۆر لە ناوجەرگەی جاسک کە نزیکەی ١٥٠٠ کیلۆمیتر ده‌ورووبه‌ری تارانی پایتەختی ئێران بەرزبۆوە. ئەو هه‌واڵده‌رییه ئاماژه‌ی به ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و ڕووداوه نه‌کرد. به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئێران له نێو شارۆچکەی جاسک لە بەندەری باشوور کەوته خواره‌وه.
شایانی ناسه که هۆکاری گه‌شت لێدان ، به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌یه تا ئاماده‌کرانی ئه‌م هه‌واڵه ئاشکرا نه‌کراوه.
جاسک دوڕگه‌یه‌کی ڕاوە ماسییە لە دەریای عەمان و بنکەیەکی دەریایی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ جێگیره.