بانگه‌وازی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵ و پێشانگای ڕاگه‌یه‌نه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به به‌شداریی میوانانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، خانه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای سنه به هاوكاریی پارێزگاری ئه‌م شاره یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی ڕاگه‌یه‌نه كوردییه‌كان له دوو به‌شی زمانی كورد و فارسی به‌ڕێوه ده‌چێ.
له بانگه‌وازی ئه‌م فیستڤاڵه‌دا هاتووه كه بابهتهكان ده‌بێ پێشتر له ڕێكه‌وتی ١٧ ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٤ تا ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان بڵاوكرابێنهوه.
ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له هه‌موو پارێزگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌توانن به‌شداریی ئه‌م فیستیڤاڵه بكه‌ن و به‌شی تایبه‌تیشی به بابه‌تی جیاواز هه‌یه.
پێشانگای ڕاگه‌یاندن و ڕاگه‌یه‌نه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به به‌شداریی ڕاگهیهنكارانی بژارده‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ له حه‌وتووی كۆتایی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی٩٦ له شاری سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.