خوسره‌و كاڕهشی، له ئاوایی دێمهسووری سه‌ربه شاری مه‌هاباد به‌هۆی نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن كۆچیدوایی كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٥ هه‌تاوی، خوسره‌و كاڕهشی كوڕی عه‌لی، خه‌ڵكی ئاوایی دێمهسووری سه‌ربه ناوچه‌ی شاماتی مه‌هاباد به‌هۆی نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن له ته‌مه‌نی ٤٨ ساڵیدا ماڵاوایی له ژیان كرد و له نێو ئاپۆڕای خه‌ڵكدا له گۆڕستانی شاری مه‌هاباد به‌به‌شداریی هه‌زارن كه‌س به‌خاك سپێردرا.
خوالێخۆشبوو كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و حیزب خۆشه‌ویست بوو و له نێو خه‌ڵكیشدا ڕێز و حورمه‌تی تایبه‌تی لێده‌گیرا.
کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچیدوایی خوالێخۆشبوو خوسره‌و كاڕهشی پرس و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.