ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی فوریە٢٠١٧ی زایینی له شاری بازڵی سویس خۆپیشاندانێک بۆ شەرمەزارکردنی ٣٨ ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له جینایه‌ت و خیانەتی ڕژیمی ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
له خۆپیشاندانه‌دا كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و ده‌یان كه‌س له نه‌ته‌وه‌كانی دیکە ئێران تێیدا به‌شدار بوون، چه‌ندین درووشم و پلاكارت و وێنه كه نیشاندەری جینایه‌ته‌كانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانیان بوون، لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە به‌رزكرابوونه‌وه.
هاوکات سەدان لاپەرە لە بەیاننامەیەک کە باسی لە ٣٨ ساڵ جینایەت، ئێعدام، گرتن و کوشتنی جیابیران لە ئێران دەکرد و، هاوکات ئاماژەیەک بوو بۆ خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆ، بە دوو زمانی به‌زمانی ئاڵمانی و سویسی چاپ و، بەسەر ڕێبوارانی ئەو شەقام و گۆڕەپانە دا بڵاو كرانه‌وە.
هه‌روه‌ها چه‌ندین وتار و بابه‌ت خوێندرانه‌وه، كه په‌یامی كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌زمانی فارسی یەک لەوان بوو، کە هاوڕێ كه‌یوان موددهڕسی خوێندیەوە. لەو وتارەدا وێڕای باسێک له‌مه‌ڕ جنایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕێژیمه ، باس لەوە کرابوو كه نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی و حزبی دێموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تاوه هیچ متمانه‌یه‌كی به‌و ڕێژیمه نه‌كرد و ته‌نانه‌ت بایكۆتی ئەو کۆپرسییەی كرد كه بۆ سه‌پاندنی ئه‌م ڕێژیمه ترۆریسته ئه‌نجامدرا، هەر بۆیە کاربەدەستانی ئەو ڕژیمە هەر لە ڕۆژی یەکەمی بە دەسەلات گەشتنیان گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانیان وەک دژی شۆڕش ناوزه‌دكرا.
هه‌رچه‌ند نه‌ته‌وه‌ی كورد و حیزبی دێموكراتی كوردستان ڕه‌وڵی به‌رچاو و كارایان هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران.
له به‌شێکی دیکەی له وته‌كانی موودهڕسی دا هاتبو: نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی و حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی گه‌وره‌ترین نرخی داوه له پێناو دێموكراسی بۆ ئێران و دابین كردنی مافی ڕوای نه‌ته‌وه‌ی كورد.
لە کۆتایی پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا ئاماژە بەوە کرابوو کە داهاتووی ئێران به بێ له‌به‌چاوگرتنی مافی ڕه‌وای ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ، وڵاتێکی ئارام نابێ، هەر بۆیە هەرچەشنە ئاڵ‌وگۆڕێک لەو وڵاتە دا دەبێ بە شداریی و شەریکایەتی گەلانی جێگیر لەو وڵاتە دا بێ.