ئه‌ندامانی مه‌جلیسی سه‌نای ئا‌مریكا له حاڵی وتووێژ له‌سه‌ر تاوتوێكردنی گه‌مارۆی نوێ و چڕتر دژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
واشنگتۆن پۆست له ڕاپۆرتێكدا ده‌نووسێ، هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی دۆناڵد ترامپ دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران، قانووندانه‌ره كۆماریخوازكانی ڕازی نه‌كردوه كه ئه‌وان به‌ڵێنیان دابوو به‌دواداچوون بۆ گه‌مارۆكان له كۆنگره بكا كه ناوبراویان ناچاركردبوو فشار بۆ كۆماری ئیسلامی بێنێ.
سناتۆر باب كۆركێر، سه‌رۆكی كومیته‌ی پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نای ئا‌مریكا له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتی، “من خوازیاری ڕووداوی زۆر زیاترم.”
واشنگتۆن پۆست وێڕای ئاماژه به پێشوازیی سه‌نای ئا‌مریكا له گه‌مارۆكانی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌نووسێ، به‌م حاڵه‌ش قانووندانه‌رانی ئا‌مریكا خوازیاری ڕوانێنێكی گشتگیرن كه ڕێژیمی تاران تووشی گه‌مارۆی قورس بكه‌ن و ته‌نیا به‌رنامه‌ی مووشه‌كی نه‌كرێته‌وه به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی سایبێری، سیخوڕی و چالاكییه‌كانی سپای پاسداران خۆ بگرێته‌وه.
ساڵی ٢٠١٦ سه‌ناتۆڕه‌كانی وه‌ك كۆركێر، ماركۆ رۆبیو، ڕابێرت مه‌نه‌ندێز و جۆ مانچێن گه‌ڵا‌یه‌كیان دژی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده‌كرد كه ئه‌مساڵ قه‌راره ئه‌م لایه‌حه‌یه ببووژێننه‌وه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانی قورس‌تر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها كۆركێر ده‌ڵێ، ده‌بێ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران وتووێژ بكرێته‌وه پێویست له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ترامپ ڕێكاری نوێتر بگرینه‌به‌ر.
به‌پێی نووسراوه‌كانی واشنگتۆن پۆست و وتووێژه‌كانی نێوان كۆركێر و ترامپ، گه‌مارۆ نوێیه‌كانی دژی ئێران ئه‌وه‌نده چڕ ده‌بنه‌وه كه ته‌نانه‌ت ئێران له بواری تكنیكییه‌وه نابێ توانی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌بێ. پێشتر ئۆباما ڕایگه‌یاندبوو كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ١٣ بۆ ١٥ ساڵی دیكه‌دا ده‌ستی به‌چه‌كی ئه‌تۆمی ڕاده‌گا و به‌رهه‌می دێنێ.