ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شاری شنۆ نیگەرانیی خۆن دهربڕی.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگهیاندوه که “دادگای شۆڕش له شاری ورمێ بۆ حەوت کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری شنۆ، سزای قورسی وەک سێدارەی بهسهرداسەپاندوە” و سەبارەت بەم حوکمە ناڕەزایەتی دەربڕیوە.
ههریهک له “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور حووکمی ئێعدام، حاسڵ عەزیزی ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری، محەممەد زاهێر فەرامەرزی ٢٠ ساڵ زیندان، یاقووب بائەکرەم ١٥ ساڵ زیندان، جەلال مەسرووری ١٥ساڵ زیندان، کەماڵ مەسرووری ١١ساڵ زیندان، سدیق بائەکرەم ١٠ ساڵ”به ناحهق حوکمیان بۆ بڕاوهتهوه.
لە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی بنکەی “هەمزە”ی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە گۆندێکی سەر سنووری شاری شنۆ بە ناوی “قەرەسەقەل” ڕووی دا و دادگای شۆڕش له شاری ورمێ ئهو کهسانهی به تۆمهتی هاوکاریکردنی هێزی پێشمهرگه سزای قورسیان بۆ بڕیوهتهوه.
لە درێژەی دروستکردنی پهروهنده ناڕەوا بۆ هاووڵاتییان و سەرچاوەیەکی نزیک لە هاووڵاتیی زیندانی کراو لە وتووێژ لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاندوە کە؛ “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، هیچ ڕۆڵێکی لە شەڕی قەرەسەقەڵدا نەبووە، بەڵام حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە”.