به به‌شداریی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی ته‌شکیلاتیی کۆمیته‌ی ئه‌ندامانی حیزب نیشته‌جێ له شاری هه‌ولێر له هۆڵی زه‌یتوون له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که ڕۆژی هه‌ینی، ٢٢ی ڕێبه‌ندان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێی پرسه سیاسی و ته‌شکیلاتییه‌کانی حیزب پێکهاتبوو، به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی هه‌ولێری حیزبی دێموکڕات له‌لایه‌ن چیا مه‌لاک، به‌رپرسی کۆمیته‌وه پێشکێش کرا.
له‌و ڕاپۆرته‌دا به تیشکخستنه سه‌ر ئه‌رک و چۆنیه‌تیی تێکۆشانی ئه‌ندامانی ڕێکخستنه ئاشکرا‌کانی حیزبی دێموکڕات باس له‌و زه‌رفییه‌ته زۆره‌ی ته‌شکیلاتی حیزب له شاره‌کانی باشووری کوردستان کرابوو که ده‌توانێ پاڵپشت و پشتیوانی سه‌رخستنی کار و به‌رنامه‌کانی حیزبی دێموکڕات بێ.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که چه‌پکه‌گوڵی ڕێزلێنانی کۆمیته‌ی هه‌ولێری حیزب له سکرتێری گشتیی حیزب پێشکێش به به‌ڕێزیان کرا.
باس و وتاری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
به‌ڕێز کاک مسته‌فا مه‌لوودی له باسه‌که‌یدا به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له مێژووی خه‌بات و تێکۆشانی سیاسیی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان له ٧ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، تیشکی خسته سه‌ر سه‌نگ و قورسایی ئه‌و ئه‌رکه ته‌شکیلاتیانه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له هه‌موو بڕگه و قۆناغه‌کانی خه‌باتدا ده‌یگرنه ئه‌ستۆ و به سه‌رکه‌وتووییه‌وه ڕایده‌په‌ڕێنن.
باس له پێویستیی ئاماده‌کاری و خۆته‌یارکردن بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م و ده‌وربینین له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی ناوچه له به‌رژه‌وه‌ندیی پرسی کورد له ئێران و؛ ئاوڕدانه‌وه له چه‌ند پرسێکی ته‌شکیلاتی چه‌ند ته‌ورێکی دیکه‌ی باسه‌کانی سکرتێری گشتیی حیزب له‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون.