ڕێکخراوی ژنێڤاكاڵ له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان سمینارێكی سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی مینی تاكه‌كه‌سیی، هه‌ڵاواردنی ژنان و هه‌روه‌ها پێشێلكردنی مافی منداڵان له ئاستی جیهاندا به‌ڕێوه‌برد.
ڕۆژی ٢٣ی ڕێبه‌ندان ڕێكخراوی ناده‌وڵه‌تیی ژنێڤاكاڵ له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری كۆیه سمینارێك به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌كارنه‌هێنانی مینی تاكه‌كه‌سیی و پێشێلنه‌كردنی مافی ژنان و منداڵانه به‌گشتیی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا، بۆ به‌شێك له پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌برد.
سه‌ره‌تا دكتور ئاسۆ حه‌سه‌نزاده سمیناره‌كه‌ی به چه‌ند وته‌یه‌ك كرده‌وه و، پاشان له لایه‌ن دوو ئه‌ندامی ڕێكخراوی ناده‌وڵه‌تیی ژنێڤاكاڵ به تێروته‌سه‌لی باس له سه‌ر مینی تاكه‌كه‌سیی كرا و، پاشان له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و سمیناره‌دا باسی ڕۆلی ژنان و منداڵان له به‌ره‌كانی شه‌ڕكرد كه چۆن ده‌بێ له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا مافه‌كانیان بپارێزرێ.
ڕێكخراوی ژنێڤاكاڵ ساڵی ٢٠٠ له شاری ژنێڤ له وڵاتی سوئیس دامه‌زار و ساڵی ٢٠٠٧ حیزبی دێموكرات بوو به ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه و، له ساڵی ٢٠١٠ سێ بڕیارنامه‌ی به‌كارنه‌هێنانی مینی تاكه‌كه‌سیی و ساڵی ٢٠١٢ش پاراستنی مافی ژنان و منداڵان له كاتی شه‌ڕدا ئیمزا كردوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م سمیناره‌دا باس له كێشه و پێشێلكردنی مافی مێرمنداڵان له جیهاندا كرا‌و، ئاماژه به هه‌ندێك ڕێكخراوی چه‌كداری كرا كه مێرمنداڵان له خواره‌وه‌ی ١٨ ساڵیدا چه‌كدار كردوه و، هه‌روه‌ها ئاماژه به شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ژنان، بریندار‌و دیله‌كانی هێزی نه‌یاری خۆی له شه‌ڕدا كرد و دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌موو توندوتیژییه‌كانی شه‌ڕ كرد.
“پاسكاڵ” یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م سیمینارە ، ئاماژه‌ی به پێبه‌ندبوونی حیزب به خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكراتی كرد، له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی منداڵان و، هه‌ڵاواردنی ژنان به خاڵێكی ئه‌رێنیی حیزبی زانی.
له دوابه‌شی ئه‌و سمینار كه دوكتور ئاسۆ حه‌سه‌نزاده جێگری سکرتێری گشتیی حدک بۆ كوردیی وه‌رده‌گێڕایه‌وه بۆ پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه ته‌رخان كرا‌و پاشان به‌رنامه و خاڵه‌كانی چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه توندوتیژی له كاتی شه‌ڕدا به‌سه‌ر به‌شداربووان بڵاوكرایه‌وه.