ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی فوریە ٢٠١٧ زایینی بەڕێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزب دیموکراتی کوردستان لە ڕێکخراوی ئەنتێرناسیونالی سۆسیالیست سەردانی ئەم بنکەی سەرەکیی ئەو ڕێکخراوەی لە شاری لەندەن،ی پایتەختی بریتانیا کرد و لەلایەن بەرێزان لویس ئەیالا سکرتێر و لەتیفە پێری کارگێری ئەو ڕێکخراوەیەوە بە گەرمی پێشوزی لێکرا.
تەوەری سەرەکی و مەبەست لەو سەردانەی نوێنەری حیزب باس لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و نەخش و رۆلی کورد لەو ناوچەیەدا و هەروەها گرتنی ٢٥مین کۆنگرەی ئەم رێکخراوەیە لەمانگی مارسی ٢٠١٧دا بوو.
جێگەی ئاماژەیە کە هەر لەو چاوپێکەوتنەدا باس و راوێژێکی تێر و تەسەل سەبارەت بە دەوری ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست و هاوکات نەخش و رۆلی حیزبی دێموکرات وەك ئەندامی ئەم رێکخراوەیە کرا و جێگە و پێگەی حیزب بەرز نرخێندرا.