ڕێكخراوی ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنوور به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، له ڕاپۆرتێكدا به توندی ڕه‌خنه‌ی له ٣٨ ساڵ سه‌ركوتی ڕاگه‌یاندن گرت لەو وڵاتەدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ، له ڕاپۆرتی ئه‌و دامه‌زاروه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا هاتووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ٢٩ ڕۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێری وڵاته‌كه‌ی له زیندانه‌كانی خۆیدا ڕاگرتووە و ، ئه‌و وڵاته یه‌كێك له ٥ زیندانی گه‌وره‌ی جیهان له‌بواری ڕاگه‌یاندن دایه و، له ماوه‌ی ٣٨ ساڵی ڕابردووی ئه‌و ڕێژیمه‌دا به شێوازی جۆراوجۆر سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌وانانی كراوە.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش “ئێعدامه ڕه‌سمییه‌كان” له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕش و له‌سه‌ر ڕێ لابردنی ڕووناكبیران و ڕۆژنامه‌وانان به ڕفاندن و ئێعدامكردن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له ده‌یه‌ی ٧٠ خه‌ڵكی چاوترسێن كرد.
پاشان له ده‌یه‌ی ٨٠ به‌شێك له ڕاگه‌یاندكارانی وڵاته‌كه‌ی له زیندانی ئێران‌دا به ئازار و ئه‌شكه‌نجه كوشت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنوور، كۆماری ئیسلامیی ئێران له پله‌به‌ندیی جیهانیی له بواری ڕاگه‌یاندندا له نێو ١٨٠ وڵاتی جیهاندا له پله‌ی ١٦٩ دایه.