چه‌ند شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی هیند به هۆی گۆڕانكاریی بارودۆخی سیاسیی ناوچه و جیهان بڕیاریان دا سه‌فه‌ره‌كانی خۆیان بۆ ئێران ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه حكومه‌تییه‌كان شیركه‌تی ئایر ئێندیا ئێكسپرێس، له حاڵی پێداچوونه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌كانی خۆی بۆ تارانه، به‌ڵام هیند ڕه‌تی كردۆته‌وه. شیركه‌تی گۆ ئایر هێندیش فڕینه‌كانی خۆی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگرتووه و، هه‌روه‌ها شیركه‌تی جێت ئایرویزیش كه ساڵی ڕابردوو گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بۆ هاتوچۆی ئاسمانیی ئێران ئاماده‌كردبوو به‌هۆی كێشه و ململانێی نێوان تاران و واشنگتۆن تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ تاكه فڕۆكه‌یه‌كیشی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌چووه.