عه‌لیڕه‌زا خوسره‌وی، نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیس دانی به‌وه‌دانا كه سه‌دی ٥٠ شارۆچكه‌كانی پیشه‌سازی داخراون و، نیوه‌ی دیكه‌شی ناوەناوە كار ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران، عه‌لیڕه‌زا خوسره‌وی، نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیس و سه‌ربه باڵی خامنه‌یی ده‌نووسی، ڕۆژ نییه كه یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ئاستی ئێران‌دا دانه‌خرێن و هه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ٧٠٠ یه‌كه‌ی زێڕینگه‌ری و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵداری كه هه‌نارده‌ی شیریان ده‌كرد به گشتی داخران.
ناوبڕاو وێڕای هێرشكردنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ڕوحانی ڕوو به نۆبه‌خت گوتی، “جه‌ناب به‌داخران و وه‌ستانی ٧٥٠٠ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان چۆن ئاستی ئاوسان بۆ یه‌ك ڕه‌قه‌می داده‌به‌زێنی؟!”
هه‌روه‌ها خوسره‌وی وێڕای ئاماژه به تێكته‌پانی كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌ڵێ، له كه‌رتی ئابووری هیچ داهاتێك نییه و سه‌تا ٥٠ شارۆچه‌كانی پیشه‌سازی داخراون و، ٥٠كه‌ی دیكه‌شی كه‌متر له ٣٠ له سه‌تی چالاكن، ئه‌گه‌ر جه‌نابی نۆبه‌خت بتوانێ شارۆچكه‌كانی پیشه‌سازیی چالاك بكاته‌وه، بێكاری، گیروگرفتی نیشته‌جێبوون و پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش بۆ لاوان چاره‌سه‌ر بكا، تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێ ئاستی ئاوسان كه‌م بكاته‌وه.