بەهاتنەسەرکاری دۆناڵد ترامپ و هەرەشەکردنەکانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەڵویستگرتنی کاربەدستانی باڵای کۆماری ئیسلامی بووتە رۆژەڤی میدیا جیهانییەکان
دوای تاقیکردنەوەی مووشەکیی لە ئێران دەمبەدەمە کردنی بەرپرسانی هەردوو وڵاتی ئێران وئەمریکا گرژتر و بەرزتر بووە.
سەرۆککۆماری ئێران حەسەن روحانی چەندین جار بە لاتاو باسی لە ترامپ کردوەو لە دوایین هەڵویستی خۆی سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا گوتی: هێندێک کەس لە ناوچە و جیهان تازە هاتوونەتە سەرکار و، دەبێ ئاگاداری هەڵسوکەوتیان بەرانبەر بە ئێران بن.
قسەکانی روحانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هاوکات لە گەڵ ترامپ چەند سناتۆر و کاربەدەستی باڵای ئەمریکایی خوازیاری هەڵسەکەوتی جیددیتری ئامریکان بەرانبەر بە ئێران.
لە لایەک دیکەش تاوتوێی کردنی پرسی سپای پاسداران و خستنە نێو ریزی گرووپە تیرۆریستییەکان، بۆ خۆی مژارێکی گرینگ و پەرچەکرداری هەردوو وڵاتی لێکەوتووتەوە.
دەوڵەتی ترامپ ناوندەپێوەندیدارەکانی ڕاسپاردوە کە زووترین کات لەسەر تێچوو و قازانجی ئەوەی کە سپای پاسداران بخرێتە نێو لیستی تیرۆریزمەوە هەڵسەنگاندنیان هەبێ.
کارناسانی سیاسی دەڵێن ؛ سەرەڕای ئەوەی کە بنکە ئابوورییەکان لە ئێران بە دەستی سپای پاسدارانەو لەلایەک دیکەش ئەگەری ئەوە هەیە وەک تۆڵە ئەستاندن سەربازانی ئەمریکایی وبریتانیای کە لە عێراق دان بنە ئامانجی هێزەکانی سپای پاسداران، بەڵام ئەگەری زۆرە کە سپای پاسداران بخرێتە نێو لسیتی تیروزیمەوە.
دۆناڵد ترامپ لە تازەترین لێدوانی سەبارەت کۆماری ئیسلامی و لە وڵامدانەوە بە قسەکانی حەسەن روحانی لە رێورەسمی ٢٢ی رێبەندان گوتی لە :زۆترتن کات کردەوەکانمان بەرانبەر بە ئێران جیددیتر دەبێ”