به ژان‌بوونی کاره‌ساتی کۆڵبه‌ری و، به‌تایبه‌تی روودای دڵته‌زێنی گیان‌له‌ده‌ست‌دانی چه‌ند کۆڵبه‌ر به‌هۆی هه‌ره‌س و ڕنووی به‌فره‌وه له سه‌رده‌شت که ده‌نگدانه‌وه‌و هه‌ڵوێستی زۆری لێکه‌وته‌وه، ئه‌مجاره له تاران سه‌ره‌نجڕاکێش ده‌رکه‌وت.
جافر به‌دری پێره‌پێاوێکی خه‌ڵکی پاوه، له هه‌ڵوێستێکی مه‌ده‌نیانه‌و بوێرانه، له رۆژی رێپێوانی ٢٢ی به‌همه‌ن ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران، به له کۆڵگرتنی کۆڵه‌بارێکی نمادین و، هه‌ڵگرتنی چه‌ند تراکت و وێنه‌ی تایبه‌ت به کۆڵبه‌رانی کورد، له هه‌مبه‌ر کاره‌ساتی کۆڵبه‌ری هه‌ڵوێستی گرت.
جافر به‌دری که بۆ خۆی که‌م‌ئه‌ندام و زیان وه‌به‌رکه‌وتووی شه‌ری ئێران و عێراقه، ویستی به‌و کاره‌ی خۆی که‌مته‌رخیی و خه‌مساردی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌تایبه‌ت ناوه‌ندنشینه‌کان به‌رانبه‌ر به پرسی کۆڵبه‌ری وریا بکاته‌وه.
ناوبراو له فۆڵکه‌ی “ئازادی” له شاری تاران به له کۆڵگرتنی کۆڵه‌بارێک و هه‌ڵگرتنی دروشم و نووسراوه‌یه‌ک له ژێرناوی “تێکۆشان بۆ پارویه‌ک نانی حه‌ڵاڵ” بوو ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێر سه‌رنجی خه‌ڵکی به‌شداربووی له رێپێوانی ٢٢ی رێبه‌ندانی له‌شاری تاران ڕاکێشا.
شایانی باسه دوای کاره‌ساتی دڵته‌زێنی گیان له‌ده‌ست‌دانی 5 کۆڵبه‌ر له زستانی ئه‌مساڵ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و پیرانشار، خه‌ڵکی کورد به شێوازی جۆراوجۆر هه‌ڵویستیان گرت و، بوون به پاڵپشتی چینی چه‌وساوه‌ی کۆڵبه‌ران.