بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە
رۆژی ڕابردوو خەڵکی گوندی دۆڵەتوو بە دارو بەردەوە هێرشیان کردە سەر هێزە تاڵانچییەکانی سەرسنوور و کەلوپەلی تاڵانکراوی کەسبکارانی بێدەرەتانیان لە هێزەکانی رێژیم ئەستاندەوە.
شایانی باسە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە کەسیک بەناوی “خ.م” خەریکی سیخوڕیکردنە بۆ فەرماندەکانی سپای پاسدارانی ناوچەی سەردەشت و ڕاپۆرتی هاتوچۆ کردنی کاروانی کۆڵبەران بە پاسگاو پایگاکانی سەر سنوور دەدا کە لەکاتی پێویست هێرش بکەنە سەر کاسبکاران و کەلوپەلەکانیان تاڵان بکەن .
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن کە ناوبرا ماوەیەکە لەگەڵ سەروان مەلەکی بەرپرسی پاسگای مردووئاوێ رێککەوتووە بۆ ڕاپۆرت لێدان و سیخوڕی کردن.