دوای رێکخستنی کەمپەینێک بۆ گرینگی دان بە پرسی کۆڵبەران، کە لە لایەن چەند ناوەندی هەوالنیرییە فارسەکان و سێبەری ناوەندە ئەمنییەکان سووکایەتی بە بەرێوەبەرانی کرا ، ئەو سووکایەتی کردنە هەڵویستی ئیجلال قەوامی رۆژنامە نووسی کورد و چالاکی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە.
ئیجلال قەوامی بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک، بابەتی بڵاوکراو لە هەواڵدەریی مێهر بە مەبەستی رووشاندنی چالاکانی مەدەنی و بەرێوەبەرانی کەمپیەنەکان لە کوردستان ، پڕاوپڕ لە رق ونفڕەتی لە قەڵەم داو، گوتی کەمپەینەکان لە شەنگال و کۆبانی تا کەمپەینی پاڵپشتی کردن لە کۆلبەران هەموو کات بە توورەیی ونفرەتەوە هێرشیان بەسەر کراوە.
ناوبراو دەڵێ؛ چەند ساڵێکە توێژەرانی مەدەنی و چالاکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بە رێکخستنی کەمپەین، هەوڵیان داوە ویژدانی گشتیی سەبارەت بە هیندێک لە کارەساتەکان ئاگادار بکەنەوە و گوایە ئەم کەمپەینانە بوونەتە دڕکی چاوی کۆمەڵە کەسانێک، کە بێجگە رووشاندن و تاوانبار کردن شتێک دیکەیان پێنیەو، هەرجار بە بیانوویەک هێرش دەکەنە سەر کەسایەتیی و تێکۆشانی چالاکانی مەدەنی لە کوردستان .
.
ناوبراو بە وەبیرهێنانەوە هەڵسوکەوتی کۆمەڵێک کەسی بناژۆخواز و گرێدراو بە دەوڵەتی پێشوو، بە ڕاشکاوانە دەڵێ ؛ بۆ واز لە کوردستان وخەڵکی کورد ناهێنن!
ئیجلال قەوامی بە توندی وڵامی بێریزی کردنی هێندیک لایەنی دەستوپێوەندیدار بە ناوەندە ئەمنییەکانی داوەتەوەو، لە کۆتایی یادداشتەکەی خۆدا دەڵێ:
کەمپینەکان درەوشانەوەی باشیان هەبوو، وێڕای وشیاری بەخشین بەخەڵک، لە بەرۆژەڤ بوونی پرسەکان و کارەساتەکان دەورو رۆڵی باشیان گێڕا.
شایانی باسە دوابەدوای ڕیکخستنی کەمپەینی پاڵپشتی کردن لە کۆڵبەران، هەواڵدەریی مێهر کە سێبەری سپای پاسدارانە هیرشی کردە لەسەر بەشداران و بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپەینەو، سووکایەتی بە چالاکانی مەدەنی وسیاسیی کورد کرد.
هەواڵدەریی مێهر باسی لەوەی کردبوو کە کەمپەینەکان بوونەتە دەرفەتێک کە ئۆپۆزسیون و رێکخراوە کوردستانییەکان تێیدا بەشداری بکەن و، هەربۆیە کۆمەڵێک تۆمەت وتاوانی “سواوی”یان سەرلەنوێ وەپاڵ چالاکانی مەدەنی و حیزبەکوردییەکان خست.
شیاوی باسە دوای کارەساتی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی ٥ کۆڵبەری لە ناوچەی سەردەشت وپیرانشار بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی بەهەڵویستی کورد لە نێوخۆی وڵات، کەمپەینێکیان لەوبارەوە پێکهێنا، کە نزیک بە ٣٠٠٠کەس لە چین وتوێژەکان خەڵکی کوردستان تێدا بەشدارییان کرد و دوو بەیاننامەی ئەو کەمپەینەیان واژۆ کرد