بۆ ڕێزگرتن لە کهسایهتیی کەسانی ناوداری نەتەوەی کورد، پەیکەری شاعیر ئەحمەدی کۆڕ و وەرزشوانی کورد سیامەند ڕەحمان لە شنۆ دانرا.
بەپێی هەواڵی سهرچاوه نێوخۆییهکان، لە ڕێوڕەسمێکدا بۆ ڕێزگرتن لە شاعیری کورد “شێخ ئەحمەدی کۆڕ” و وەرزشوانی بەناوبانگی جیهان “سیامەند ڕەحمان”، پهرده لهسهر پەیکەری ئەو دوو کەسە ناسراو و بهناوبانگه لە شاری شنۆ لادرا.
خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی کۆڕ ساڵی ١٢٢٦ی هەتاوی لە شاری شنۆ لە دایک بووە و ساڵی ١٢٨٦ی ھەتاوی لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کردوە.
ئەحمەدی کۆڕ لە گوندی “شێوە سماک”ی سەر بە شاری شنۆ چاوی بۆ ژیان ههڵێناوه و پاشان لە ناوچەی بۆکان گیرساوەتەوە و تا کۆتایی ژیانی لە گوندی “عەمبار”ی بۆکان ژیاوه.
شێعرکانی شێخ ئەحمەد، ھەردوو توخمی کرمانجیی ژوورو و خوارووی تێدایە و لەژێر کاریگەریی ئەدەبی عەرەب و عەجەمدا بووە و ئایین له شێعرەکانیدا بە جوانی ڕەنگی داوەتەوە.
دیوانی شێعر و ژیاننامەی شێخ ئەحمەدی کۆڕ، لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینی چاپ کراوه.
هەروەها “سیامەند ڕەحمان”، وەرزشوانی بواری “هەڵگرتنی قورسایی”، ساڵی ١٩٨٩ی زایینیی له شاری شنۆ لەدایک بووە و ناوبراو لە کێبڕکێکانی “پارائۆلەمپیکی”٢٠١٢ی لەندەن و ٢٠١٦ی ڕیۆ” توانی خەڵاتی زێڕ بهرێتهوه و ڕێکۆردی جیهانیی پارائۆلەمپیک بشکێنێ.