کاربەدەستانی زیندان ، له ڕێگه‌ی سه‌رما و سۆڵه فشار بۆ زیندانه‌كانی ئێڤین و گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج دێنن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌نێوخۆییه‌كان ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌فشارهێنان بۆسه‌ر به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی ئێڤین و گه‌وهه‌رده‌شت به پێنه‌دانی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه و كوژاندنه‌وه‌ی شوفاژه‌كان له‌و هه‌وا سارده‌دا به‌رده‌وامن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێستا گه‌وره زیندانی ئێڤین هیچ ئامێرێكی گه‌رمكره‌وه‌ی تێدا نییه و شوفاژه‌كانیان كوژاندۆته‌وه و ته‌نانه‌ت ئاوی حه‌مامه‌كانیشیان سارده و به‌ناچاری به ئاوی سارد ده‌بێ حه‌مام بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتیش له ڕۆژی ١٦ی ڕێبه‌ندانه‌وه هه‌موو شوفاژه‌كانی ساڵۆنی ١٢یان كوژاندۆته‌وه و له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌فرێكی قورس باریوه و ته‌نانه‌ت به‌هۆی سه‌رماوه‌ی زۆربه‌ی ئاوه‌كانی ئه‌م زیندانه به‌ستوویه‌تی و له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ته‌نانه‌ت ئاوی ساردیش ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.