جێگری وه‌زیری كار وێڕای ئاماژه به گۆڕینی نرخی ڕووداوه‌كانی كار له ماوه‌ی ٣ ساڵی ڕابردوودا بۆ ٥/٤ كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، وێڕای ئاماژه به ڕووداوی تاڵی پلاسكۆ گوتی، له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ده‌وڵه‌تی نوێیه‌وه، مۆدێڵێكی ئه‌منیه‌تی كار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و خۆشبژیوی كۆمه‌ڵایه‌تی هاته‌به‌ر باس به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك و ئه‌مڕۆیی جێبه‌جێ نه‌كرا و ڕووداوه‌كانی كاری كه‌م نه‌كرده‌وه.
جێگری وه‌زیری كار وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه به‌رده‌وامیی په‌روه‌رده و ڕاهێنانی كرێكاران و شێوه‌ی كاركردن گوتی، له ساڵی ٩٢ ڕۆژانه ٥/٥ كه‌س به هۆی ڕووداوه‌كانی كار گیانیان له‌ده‌ست ده‌دا به‌ڵام ماوه‌ی ٣ ساڵه ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی كار له ٥/٤ وه‌ستاوه و كه‌م نه‌بۆته‌وه.
هەر لەوپێوەندییەدا بە پێی هەواڵی موکریان رۆژی چوارشەممە کرێکارێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە شاری بانە لە شوینی کار وکاتی خاوێن کردنەوەی دەستگایەک چەند قامکی دەستی لە دەست داوە.