ڕۆژی ڕابردوو پاپۆری ناوكیی ئه‌مریكا گه‌یشته ئاوه‌كانی كه‌نداو نیگه‌رانیی ئێرانی چه‌ندقات به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سكای نیوز، پاش كێشه و ململانێیه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌مریكا، پاپۆرێکی ناوكیی هه‌ڵگری فڕۆكه به ناوی “جۆرج بوش” له شوێنی خۆی جووڵا و خۆی گه‌یانده ئاوه‌كانی كه‌نداو و له پایه‌گای دوڕگه‌ی كێرتی وڵاتی یونان له ده‌ریای مه‌دیترانه جێگیربوو.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ناوه گه‌وره‌یه به‌رده‌وام له ده‌ریای مه‌دیترانه‌وه سه‌كۆیه‌ك بووه كه فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ بوردومانكردنی هێزه‌كانی داعش و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر.
هه‌روه‌ها قه‌راره ناوی جۆرج بوش له‌گه‌ڵ پاپۆڕه‌شه‌ڕكه‌ره‌كانی دیكه‌ی ئا‌مریكا خۆیان بگه‌یه‌ننه كه‌نداوی فارس و له‌وێ جێگیربن.
له‌لایه‌كی دیكه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ترسیان ڕێنیشتووه و ڕۆژله‌گه‌ڵ ڕۆژی نیگه‌رانتر ده‌بن له‌وه‌ی كه ئا‌مریكا هێرش بكاته‌سه‌ر ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی فاكس نیوز، به‌دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، كۆماری ئیسلامیی ئێران كه قه‌راربوو مووشه‌كی “سه‌فیر” له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تاقی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی فشاری ئه‌مریكا و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی سه‌رۆك ترامپ ڕاگرت.
ئا‌مریكا، به‌دوای تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی “خوڕه‌مشاری” چه‌ند ڕوژ له‌وه‌پێشی ئێران ، گه‌مارۆی نوێ خسته‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران.