بهپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز دهوڵهتی نوێی ئەمریکا تاووتوێی پـێشنیارێـک دەکا کە ڕەنگە ببێتە مایەی دانانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان لە ئەمریکا.
ڕۆیتێرز لە زمان ژمارەیەک کاربەدەسـتی ئەمریکاوە ڕاگەیاند که ترامپ ڕاوبۆچوونی چەند دەزگایەکی حکومەتی ئەمریکا لە بارەی دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریزم وەرگیراون، بەڵام هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە.
پێویست به ئاماژهیه که سپای پاسداران بەهێزترین هێزی ئێرانە و بەشێـکی گەورەی ئابووری ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵکردووە و دەسەڵاتێـکی بەهێزی لە نێو سیستەمی سیاسی ئێراندا هەیە.
مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئێرانی ئاگادارکردەوە که ئاستی توندی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ تاقی نەکاتەوە.
هەروەها چەند ڕۆژ لهوهپێش وەزارەتی دارایی ئەمریکا کۆمەڵێـک سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک کەس و کۆمپانیا داسەپاند کە دەسـتیان لە پەرەپـێدانی بەرنامەی موشەکی بالیستی ئێراندا هەبووه.
شایانی باشه له دهسبهکاربوونی دهوڵهتی سەرۆک ترامپ، ئەمریکا هەڵوێستێـکی توندی بەرامبەر ئێران هەبوه. ههر وهک پێشتریش بڵاوکرابوویهوه، سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە نووسینێـکیدا لەسەر تویتەری خۆی دەڵێ ” ئێران یاری بە ئاگر دەکا و من وهک سهرۆک ئۆباما نابم و به شێوهی خۆم لهگهڵ ئێران ههڵسوکهوت دهکهم.”