بنەکەی فەرهەنگی ئەدەبی بەڕۆژە لە پێنجەمین ساڵیادی کۆچیدوایی وەرگێرو نووسەری بەناوبانگی کورد دکتور برایم یوونسی بە بانگهێشت کردنی بەشێک لە نووسەران و شاعیران و بنەماڵەی یوونسی ڕێورەسمێکیان بەو بۆنەوە بەڕێوەبرد.
رۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان بەشێک لە نووسەران و هۆگرانی ئەدەبیات لە گەڵ بنەماڵەی برایمی یوونسی بە ئادەبوون لەسەر گڵکۆی دوکتور برایم یوونسی لە شاری بانە، یادی ئەو گەورە نووسەر و وەرگێڕەیان بەرز ڕاگرت.
لەو رێورەسمەدا سەرەتا ئازاد یوونسی کوڕی برایم یوونسی کورتەیەکی لەسەر ژیانی هونەریی باوکی بۆ ئامادەبووان باس کرد و، لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە هیندێک کەس ئەو ڕەخنە لە کەسایەتیی هونەری یوونسی دەگرن کە بۆ بەرهەمی بە زمانی کوردی نیە!
پێویستە لەوبارەوە بگوترێ سەردەمێک کە کەسانیک وەکوو یووسنی سەرقاڵی ئەدەبیات بوون کەش وفەزای ئەو سەردە لەبار نەبوو بۆ کەسانێک وەکوو یوونسی و لە گەڵ کۆمەڵێک گیرو گرفت رووبەروو بوون.
لە درێژەی ئەو رێورەسمەدا چیرۆکنووسی ناسراو عەتا نەهایی گوتی: شاری بانە ئەگەرچی گەورە شار نیە، بەڵام هەمیشە کەسایەتی و بژاردەی هونەری وفەرهەنگی لێکەتووتەوە، کە بەداخەوە بەهۆی نەبوونی دەرفەتی پێویستیی فەرهەنگی, بژاردەکان ناچار کراون نیشتمان و شاری خۆیان بەجێبهێڵن.
شایانی باسە بەرهەمەکانی دوکتور برایم یوونسی لەباری ناوەڕۆکەوە تایبەت بە پرسی کوردە.
نووسەر و وەرگێری ناسراوی کورد دوای تەمەنێک خزمەت بە گەشەی ئەدەب و فەرهەنگ, بەتایبەتی لەبواری چیرۆکدا, بە پێشکەش کردنی ١٠بەرهەمی نووسراوەو و نزیک بە ٦٠ بەرهەمی وەرگێڕاو، رۆژی چوارشەمە ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٠ی هەتاویی لە شاری تاران بە هۆی نەخۆشی ئالزایمر کۆچیدوایی کردو، لە زێدی لە دایکبوونی لە شاری بانە نێژرا.