بنیاتی ئاڵمانی هاینرێش بووڵ و ناوەندی بریتانیایی سماڵ میدیا” لە ڕاپۆرتی ١٦٢ لاپەرەیی خۆیاندا لە ژێرناوی بەهەشت لەکیس چوو، بە شێوەی بەربڵاو هەلومەرجی کەش وهەوا و ژینگەی ئێرانیان هەڵسەنگاندوە.
لەو توێژینەوەدا وشکەساڵی و کەڵک وەرگرتنی بێ سەروبەری لە سەرچاوەئاوییەکانی بە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر داهاتووی ئێرانی لە قەڵەم داوە کە داهاتووی ئەوڵاتەی بە بارمتە گرتووە.
بە پێی ئەوڕاپۆرتە دۆخی ژینگە لە ئێران بووتە پرسێکی هەستیارو چالاکی لەوبوارەدا لە گەشە ئەستاندن دایە و، تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەوبارەوە رۆڵی گرینگیان هەیە.
لە لێکۆڵینەوەی دوو ناوەندی ئاڵمانی و بریتانیایی سەبارت بە دۆخی ژینگەی ئێران هۆکارەکانی قەیرانی ئاو لە ئێران و، کۆمەڵێک گیروگرفتی ژینگەیی دیکە بە لێدوان وەرگرتن لە کارناسانی بواری ژینگەپارێزی و ڕاپرسی کردن لە بەشێک لەخەڵکی ئێران خراوە بەرباس و، لە کۆتاییشدا ڕیکارگەلێک بۆ چارەسەری قەیرانەکان خراوەتە ڕوو.
لەو ڕاپۆرتە ١٦٢ لاپەرەییەدا گەورەترین مەترسی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ، کێشە و گرفتی ژینگەیی دەزانێ هەتا کێشەی سیاسی وئابووری، چونکە ئێران لە گەڵ کەم ئاویی و وشکەسالێکی لە ڕادە بەدەر رووبەروویە و رۆژبەرۆژ چۆم ورووبارەکانی روو لە وشک بوون دایە.
کارناسانی بواری ژینگەپارێزی کە لە ئامادەکردنی ئەو ڕاپۆرتە هاوکارییان کردوە باس لەوە دەکەن کە ئەگەرچی ئێران پرسی ژینگەی لە یاسای بنەڕەتی ئەوڵاتەدا هاتووە لەو بارەوە کۆمەڵیک یاسای دەکردوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنە بەرپرسەکان، هیچ کام لەو یاسایانە جێبەجێ نەکراون و لە ئەنجام دا دەتوانین بڵێین بەڕێوەبەر و چارەسەر کردنی قەیرانی ژینگەیی لە ئێران ئێگجار لاوازە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا بەکەمتەرخەمیی دەوڵەت ودەزگای قانوون داڕێژەری کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دۆخی قەیراناویی ژینگەی ئەو وڵات و جێبەجێ نەکردنی ئەو یاسایانەی کە ئێستاشی لەگەڵ بێ لە مەجلیسی ئەو وڵاتە تۆزی لێ نیشتووەو دەقی نەشکاوە .
بۆ نموونە یاسای “ماڵیاتی سەوز” کە بڕیادرا ناوەندە بەرهەمهێنەرەکان بە هۆی ئەو زیانەی بە سروشتی دەگەێنن ماڵیات بدەن . ئەم گەڵاڵە دووساڵ لەمەوبەر ڕادەستی مەجلیس کراوەو تا ئێستا نەکەوتووتە بواری جێبەجێ کردنەوە. هەروەها پلان وگەڵاڵەکانی پێوەندیدار بە پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان.
لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بەهۆی فراوانی ناوەندە بەرپرسەکان لە پاڕاستنی ژینگە وسروشتی وڵات یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەی لە ناوچوونی ژینگەی ئێرانە.
لە ئێستادا بێجگە لە ڕێکخراوی پاڕاستنی ژینگە(سازمان حفاظت محیط زیست) ” چەندین ناوەندی دیکە وەکوو وەزارەتی جیهادی کشاوەرزی و، بێهداشت ودەرمان و هتد.. لەو بارەوە بەرپرسیارن، بەلام بە دەگمەن ئەم ناوەندگەلە هاوکاری یەکدی دەکەن بەڵکوو زۆرجار لە گەڵ یەکتر ناکۆکن و دژ بەیەکتر بڕیار دەدەن، کە کارەساتێکی ژینگەیش دەقەومێت، هەرکام لەوان، ئەویتر بە تاوانبار دەزانن.