وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند كه له قسه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران واده‌رده‌كه‌وێ كه سه‌ركۆماری ئه‌مریكا نه‌گۆڕابێ.
ڕۆژی ڕابردوو، شان سپایسێر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به هه‌واڵنێرانی گوتی، دۆناڵد ترامپ، هه‌ر هه‌ڵوێستێكی پێوه‌ندیدار به كۆماری ئیسلامیی ئێران بیگرێ و پێی باش بێ به‌خێرایی جێبه‌جێی ده‌كا.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێیان وانه‌بێ كه سه‌رۆك ترامپ له كۆشكی سپی بێده‌نگ دانیشتووه و ئێران له دووره‌وە، گاڵته بەو وڵاته بكا.
قسه‌كانی وته‌بێژی كۆشکی سپی له‌هه‌مبه‌ر كاردانه‌وه قسه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بوو كه گوتبووی، “ئێرانی له هه‌ڕه‌شه ناترسێ.”
عه‌لی خامنه‌یی له وتاری ڕۆژی ڕابردووی خۆیدا به توندی هێرشی كرده سه‌ر ترامپ و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و گوتی، “ئێمه سپاسی ئه‌و پیاو تازه هاتووه ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زه‌حمه‌تی ئێمه‌ی كه‌م كرده‌وه و ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی ئامریكای پێشان داین.