لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێی به‌ڵگه‌كانی زیندانی “سیدنایا” ڕایگه‌یاند كه به‌شار ئه‌سه‌د ریكۆردی جینایه‌تی جیهانیی شكاند.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتی موسته‌نه‌دی نوێی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له ماوه‌ی ٥ ساڵ شه‌ڕی نێوخۆی سووریه ته‌نیا له یه‌ك زینداندا١٣ هه‌زار كه‌سی له ناڕازییانی وڵاته‌كه‌ی ئێعدام كردوه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێكخراوه ده‌ڵێ، به‌شار ئه‌سه‌د به ئێعدامكردنی ١٣ هه‌زار كه‌س له زیندانیانی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی‌٥ ساڵدا له زیندانی “سیدنایا” له ٣٠ كیلۆمیتریی شاری ده‌مێشق، ریكۆردی جینایه‌تی دژی مرۆڤایه‌تیی له سه‌ده‌ی ٢١دا شكاند.
ئه‌م ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه ڕۆژی ڕابردوو له ڕاپۆرتێكدا له ژێر ناوی “كوشتاری مرۆڤه‌كان له زیندانی سیدنایا” ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دی به‌كۆمه‌ڵكوژیی به به‌رنامه‌ی مرۆڤه‌كان و، جه‌نایه‌تی دژه مرۆیی تاوانباركرد.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێی به‌ڵگه‌ی كوژرانی ٤٨ كه‌س له نیگابان، كاربه‌ده‌ستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له زیندانی سیدنایا ده‌رباز بوون، گوتی، هێندێك له شایه‌تحاڵانی ئه‌و جینایەتە باس لەوە دەکەن کە خەڵکێکی زۆر لە دەسبەسەرکراوان بە نهێنی ئێعدام کراون.
ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٥ هه‌موو شه‌وێ ٥٠ كه‌سی له به‌ندكراوانی ناڕازیی وڵاته‌كه‌ی به شێوه‌ی نهێنی بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستۆته‌وه و پاشان ئێعدامی كردون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به چاو به‌ستراوه‌یی له زیندانه‌وه له شه‌وی تاریكدا به لێدان و كوتان و ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه ده‌گوازرانه‌وه و، پاشان ئێعدام ده‌كران.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌م ڕاپۆرته‌دا، پێداگریی ده‌وكاته‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێعدام كراون خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون و له كاتی ڕێپێوانه‌كاندا ده‌سبه‌سه‌ركرابوون و بۆ ئه‌م زیندانه گواسترابوونه‌وه.