ڕۆژنامه‌ی “عۆكاز” چاپی عه‌ره‌بستان ڕۆژی ڕابردوو له سه‌روتاری خۆیدا ده‌نووسێ، سه‌ركۆماری ئه‌مریكا زۆربه باشی ده‌زانێ كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له پشتیوانانی سه‌ره‌كیی تیرۆریزم له جیهانه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كا كه ئه‌و ڕێژیمه له بواری چه‌كوچۆڵ و ته‌نانه‌ت بواری ماڵیش هاوكار و پشتیوانی تیرۆریزمی جیهانییه و ده‌ست له كاروباری وڵاته جیاجیاکانی وه‌رده‌دا.
عۆكاز ده‌نووسێ، جێی داخه كه ده‌وڵه‌تی ڕووسیه پشتیوانی له ڕێژیمی ئێران ده‌كا، بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ئاماده نه‌بوو گوێ له باسی تیرۆریزمی ئێران بگرێ. سه‌یر ئه‌وه كه كه ڕووسیه به ناوی شه‌ڕی دژه تیرۆریزم له سووریه شه‌ڕ ده‌كا و له‌لایه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ دایكی تیرۆریزم، واته كۆماری ئیسلامیی ئێران هاوپه‌یمانه.
به‌پێی نووسراوه‌ی عۆكاز، شایه‌د گرینگ‌ترین هۆكاری ئێران كه ترامپ ناڕه‌حه‌ت ده‌كا، داگیركردنی عێراقه، ئا‌مریكا بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی پێشووی عێراق بڕی یه‌ك میلیارد دۆلار خه‌رج كرد و ئێرانیش سووك و ئاسان خۆی له‌م وڵاته خزاند و ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست. ئه‌مڕۆكه تاران له یه‌مه‌نیش ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرێ و هه‌روه‌ها ده‌مێشقیشی له‌به‌رده‌ستی دایه.
عۆكاز له كۆتایی ئه‌و وتاره‌دا ده‌نووسێ كه قسه‌كانی ترامپ و مایك پێنس ئه‌وه ده‌نوێنی كه ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه گه‌مارۆی قورس‌تر بخاته‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ڵام به‌رده‌وامیی هه‌وڵه و رووژێنه‌ر و دوژمنكارانه‌ی ڕێژیم له‌وانه‌یه ئه‌و دوو وڵاته تووشی شه‌ڕ بكا كه ناوچه زیاتر نائه‌من و ئاڵۆزتر ده‌كا.